ئه‌وروپائیسپانیا

بارسێلۆنا جۆری پێكانەكەی كریستینسی ڕاگەیاند

یاریگا-

یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی سروشتی ئەو پێکانەی ئاشکرا کرد کە ئەندریاس کریستنسنی بەرگریکاری دانیمارکی تووشی بووە.

ستافی راهێنەرانی یانەی بارسێلۆنا بە سەرۆکایەتی چاڤی هێرناندێزی راهێنەر کریستنسنی لە یارییەکەی پوماس ئۆنام لە جامی خوان گامبەر دوورخستبووەوە، لە کۆتا خولەکدا بەهۆی پێکانەوە.

یانەی بارسێلۆنا لە بەیاننامەیەکی پزیشکیدا رایگەیاندووە، کریستنسن بەهۆی ئازاری ملەوە بەشداری لە یاریی پوماس لە جامی خوان گامبەر نەکردووە.

جێگای ئاماژەیە کە کریستنسن لە هاوینی ئەمساڵدا پەیوەندی بە یانەی بارسێلۆناوە کرد، لەڕێگەی گرێبەستێکی بێبەرامبەرەوە، دوای تەواوبوونی گرێبەستەکەی لەگەڵ چێڵسی.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button