ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

فەرمی: ئەندریاس كریستینسن پەیوەندی بە بارسێلۆناوە كرد

یاریگا-

بەشێوەیەكی فەرمی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی گواستنەوەی ئەندریاس كریستینسنی بۆ ڕیزەكانی یانەكەی ڕاگەیاند.

هەژماری فەڕمی بارسێلۆنا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر پەیوەندیكردنی كریستینسنی بە ڕیزەكانی یانەكەیانەوە تا ساڵی 2026 ڕاگەیاند و بڕی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكەشی 500 ملیۆن یۆرۆ دەبێت.

بەرگریكارە دانیماركیەكە بە خۆڕایی پەیوەندی بە بارسێلۆناوە كرش دوای كۆتاییهاتنی گرێبەستەكەی لەگەڵ چێڵسی.

وەرزی ڕابردوو كریستینسن لەگەڵ بلوز بەشداری لە 19 یاری كرد لە خولی ئینگلیزی و لە چامپیۆنزلیگیش لە پێنج یاریدا بەشداری كرد.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button