ئه‌وروپائینگلتەرا

كریستینسن لەم هەفتەدا دەبێتە كەتەلۆنی

یاریگا-

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكانی ئیسپانیا ئاشكرایانكرد ئەندریاس كریستینسن لەم هەفتەدا واژۆ لەسەر گرێبەستەكەی دەكات لەگەڵ بارسێلۆنا.

گرێبەستەكەی كریستینسن لەگەڵ چێڵسی لە هاوینی ئەمساڵدا بەسەردەچێت و یاریزانەكە بە خۆڕایی پەیوەندی بە یانە ئیسپانیەكەوە دەكات.

لە هەواڵێكیدا ڕۆژنامەی سپۆرتی كەتەلۆنی ڕایگەیاند كریستینسن پشكنینە پزیشكیەكانی یەكەمی ئەنجامداوە و ئەمڕۆش دووەم پشكنین ئەنجام دەدات دواتر تەنها ئەوە دەمێنێت واژۆ لەسەر گرێبەستەكەی بكات.

هەروەها ئەوەشیان ئاشكرا كردووە لەم هەفتەدا یاریزانەكە دەبێتە كەتەلۆنی بۆ ماوەی پێنج ساڵ و موچەی ساڵانەی شەش ملیۆن یۆرۆ.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button