ئه‌وروپائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

وادەی پێشكەشكردنی یاریزانێكی نوێی بارسێلۆنا

یاریگا-

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكانی ئیسپانیا وادەی پێشكەشكردنی یەكەم گرێبەستی نوێی هاوینەی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیان ئاشكرا كرد.

بەپێی زانیاریەكانی ڕۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی ڕۆژی پێنجشەممە بریكاری یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی كۆتدیڤواری فرانك كیسێ لە بارسێلۆنا بینراوە.

ڕۆژنامەكە ئەوەشی ئاشكرا كردووە كە یاریزانەكە بە شێوەیەكی فەرمی واژۆی لەسەر گرێبەستەكەی كردووە بە مەبەستی پەیوەندیكردنی بە بارسێلۆناوە ، هەفتەی داهاتوو بەشێوەیەكی فەرمی یاریزانەكە بە دەزگاكانی ڕاگەیاندن دەناسێنرێت.

هەروەها لە هەمانكاتدا ئەندریاس كریستینسنیش واژۆی لەسەر گرێبەستەكەی كردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button