ئه‌وروپافه‌ڕه‌نسا

ڕیاڵ مەدرید مەرجێك بۆ گواستنەوەی ئەستێرەیەكی پاریس دادەنێت

Captain Korek

یاریگا-

لە راپۆرتێکی رۆژنامەوانی ئیسپانیادا هاتووە، یانەی ریاڵ مەدرید بیر لە گرێبەستکردن لەگەڵ ماورۆ ئیکاردی هێرشبەری ئەرجەنتینی یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی دەکاتەوە، لە گواستنەوەكانی ئەم هاوینەدا.

یانەی ریاڵ مەدرید پێویستی بە گرێبەستکردن لەگەڵ یاریزانێکی جێگرەوەی کەریم بنزیمای فەرەنسی هەیە، ئەمەش دوای رۆیشتنی بۆرخا مایۆرال، هەروەها نزیكبونەوەی رۆیشتنی ماریانۆ دیاز.

بەگوێرەی رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی، یانەی ریاڵ مەدرید ئیکاردی خستۆتە نێو بەرژەوەندییەکانیەوە بۆ ئەوەی لە هاوینی ئەمساڵدا گرێبەستی لەگەڵ واژۆ بكات.

ڕیاڵ مەدرید مەرجی ئەوەیە كە ئیكاردی لە واندا نارا جیابێتەوە پێش ئەوەی گرێبەستی لەگەڵ واژۆ بكات.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button