ئه‌وروپائینگڵته‌را

تێن هاگ لە ئاستی یاریزانەکانی رازی نیە

یاریگا
ئێریک تێن هاگ، راهێنەری هۆڵەندی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی دوای شكستی یانەکەی بەرامبەر برایتۆن لە گەڕی یەکەمی وەرزی نوێ پرێمەرلیگ رایگەیاند لە ئاستی یاریزانانی رازی نیە.

راهێنەرە هۆڵەندیەکەی شەیتانە سوورەکان دوای یارییەکە لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی گووتی ” زۆر بە ئاسانی دوو گۆڵمان لێکرا، نیوەی دووەم لەگەڵ هاتنی ئێریکسن و رۆناڵدۆ دۆخەکە گۆڕانکاری بەسەردا هاتوو باشتر بووین، بەڵام بەداخەوە راشفۆرد دوو هەلی زۆر ئاسانی لەدەستدا ”.

تێن هاگ لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوە کرد پێویستە هەڵەکانی ئەم یارییە دووبارە نەکەنەوە و لە یارییەکانی داهاتوو باشتر بن.

بابەتی زیاتر

Back to top button