ئه‌وروپائیتاڵیا

ئەلیگری داوای سێ گرێبەست لە یوڤێنتوس دەكات

Captain Korek

یاریگا-

ماسیمیلیانۆ ئەلیگری راهێنەری یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی ئەو گرێبەستانەی دیاریکرد کە پێویستە یانەكەی چارەسەریان بکات پێش کۆتایی هاتنی گواستنەوەكانی هاوینەی ئێستا.

بەپێی زانیاریەكانی ماڵپەڕی “فوتبۆڵ ئیتاڵیا”، ئەلیگری لەگەڵ ئیدارەی یوڤێنتوس کۆبوویەوە و ئاگاداری کردونەتەوە لە پێویستی ئەنجامدانی 3 گرێبەست پێش دەستپێکردنی وەرزی نوێ بەرامبەر ساسۆلۆ لە 15ی ئەم مانگەدا.

ماڵپەڕە ئیتاڵییەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەلیگری داوای گرێبەستی لەگەڵ یاریزانێکی باڵی نوێ کردووە، هەروەها فیلیپ كۆستیچی سربی ئەستێرەی یانەی ئینتراخت فرانکفۆرت ئامانجی سەرەکی یوڤێنتوسە لە گواستنەوەكانی هاوینەدا.

سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئامانجی دووەمی خانمە پیرەكە بریتی دەبێت لە گرێبەستکردن لەگەڵ لیاندرۆ پاریدس لە پاریس سانجێرمان کە نرخەکەی 15 ملیۆن یۆرۆیە.

بۆندى سێیه‌میش گه‌ڕانه‌وه‌ى ئه‌لڤارۆ مۆراتا، هێرشبه‌رى ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید بۆ ریزه‌كانیان ده‌بێت و ئه‌گه‌ر به‌رپرسه‌كانى یانه‌ ئیتاڵییه‌كه‌ شكست بهێنن، یۆڤی به‌ دوای جێگره‌وەدا‌ ده‌گه‌ڕێت.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button