ئه‌وروپائیسپانیا

سێلتا فیگۆ یاریزانێكی ڕیاڵ مەدریدی دەوێت

یاریگا-

سێلتاڤیگۆ یاریزانێکی یانەی ریاڵ مەدرید دەکاتە ئامانج لە گواستنەوەكانی هاوینەی ئێستادا.

یانەی ریاڵ مەدرید هەوڵدەدات لە ماوەی گواستنەوەی هاوینەی ئێستادا لە ماریانۆ دیازی هێرشبەری ڕزگاری بێت، ئەوەش بەهۆی دەرچوونی لە پلانەكانی کارلۆ ئەنچیلۆتی ئیتاڵی و ڕاهێنەری یانەكەیان.

بەپێی زانیاریەكانی رۆژنامەی “ئاس”ی ئیسپانی، سێلتاڤیگۆ ماریانۆ دیازی كردۆتە ئامانج بۆ بەهێزکردنی هێڵی هێرشبەری یانەكەی، دوای رۆیشتنی گالاردۆ نۆلیتۆ لە هاوینی ئەمساڵدا.

ماریانۆ دیاز 4 وەرز پێش ئێستا بە بڕی 21.5 ملیۆن یۆرۆ لە یانەی لیۆن گەڕایەوە یانەی ریاڵ مەدرید، بەڵام بەهۆی ئەوەی بە بەردەوامی لەگەڵ مێرینگیدا یاری نەدەکرد، نەیتوانی متمانەی زێدان و ئەنچیلۆتی بەدەستبهێنێت.

ریاڵ مەدرید ئامادەیە بەشێک لە مووچەی ئەو یاریزانە بدات، بۆ ئەوەی بتوانێت ساڵێک پێش کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی بڕوات.

بابەتی زیاتر

Back to top button