ئه‌وروپائیسپانیا

لێدوانەكانی كۆندی لە كۆنگرەی ناساندنیدا

یاریگا-

لێدوانەكانی جول كۆندی فەڕەنسی و ئەستێرەی پێشووی یانەی سێڤییای ئیسپانی و ئێستای یسنەی بارسێلۆنا لە كۆنگرەی ناساندنیدا.

كۆندی گرێبەستێكی لەگەڵ بارسێلۆنا بۆ ماوەی پێنج ساڵ واژۆ كرد و بڕی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكەشی یەك ملیار یۆرۆیە.

لە كۆنگرەی ناساندنیدا كۆندی ووتی:

– زۆر خۆشحاڵم کە لێرەم لەلایەن هەمووانەوە مامەڵەیەکی باشم لەگەڵدا کراوە،  بەڕاستی بەوپەڕی تامەزرۆییەوە چاوەڕێی دەستپێکردنم لەگەڵ یانەكەم.

– زۆر دڵخۆشم و شانازی دەکەم کە پەیوەندیم بە یانەیەکی گەورەی وەک بارسێلۆناوە کرد.

– ڕاهێنەرەکە دەیویست بێم و ئەوەش بۆ من زۆر گرنگ بوو. داوای لێکردم بەردەوام بم لەوەی کە تا ئێستا لەگەڵ سێڤییا کردوومە.

– راستە دەرفەتی گرێبەستکردنم لەگەڵ چێڵسی بۆ ڕەخسا بەڵام چاوەڕێ بووین تا بزانین بارسێلۆنا دەتوانێت لەگەڵ سێڤییا بگاتە ڕێککەوتن، کە بینیم ئەوە دەكرێت، بارسێلۆنام هەڵبژارد زۆر ڕوون بووم لەو بارەیەوە ، چونكە یانەیەکی گەورەیە، پڕۆژەیەکی گەورەیان هەیە و من هاندەری خولی ئیسپانیم.

– كێبڕكێكردن بۆ من ئاڵنگارییە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button