ئه‌وروپائینگلتەرا

ڤێرنەر نزیكدەبێتەوە لە جێهێشتنی چێڵسی

یاریگا-

داهاتووی تیمۆ ڤێرنەری ئەڵمانی و هێرشبەری یانەی  چێڵسی ئینگلیزی تا ئێستا دیار نیە و نزیكە لە جێهێشتنی یانەكەی لە گواستنەوەكانی هاوینەدا.

ڤێرنەر گرێبەستەکەی لەگەڵ بلوز لە هاوینی ساڵی 2025 کۆتایی دێت،  وەرزی رابردوو بە بەردەوامی بەشداری لە پێکهاتەی سەرەکی یانەكەدا نەکرد و بۆیە دەیەوێت ڕیزەكانی یانەكەی جێبهێڵێت.

فابریزیۆ رۆمانۆ ، ڕۆژنامەنووسی ئیتاڵی و شارەزای گواستنەوەی یاریزانان لە هەژماری تایبەتی خۆی نوسیویەتی: یانەی چێڵسی ئامادەیە بە خواستن دەستبەرداری ڤێرنەر بێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ڤێرنەر لە لیستی یانەی یوڤێنتوس و لایپزیگدایە و هەردوو یانە هەوڵی گواستنەوەی دەدەن ، بەڵام دانوستانەکان لەگەڵ هەردوو یانەکە نزیک نین لە تەواوبوون.

وە لە کۆتاییدا وتی نیوکاسڵ یونایتد تا ئێستا نەچووەتە گفتوگۆی ڕاستەوخۆ لەگەڵ چێڵسی بۆ گرێبەستکردن لەگەڵ ڤێرنەر.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button