ئه‌وروپائینگلتەرا

محەمەد سەڵاح: دەجەنگین بۆ بردنەوەی هەموو شتێک و لە یاریگادا بیری مانێ دەکەم

یاریگا-

محەمەد سەڵاحی میسڕی و ئەستێرەی یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی ئامادەکاری دەکات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی مانچێستەر سیتی ، لە یاری کۆتایی جامی قەڵغانی خێرخوازی، پێش دەستپێکردنی وەرزی نوێی 2022/2023.

وا بڕیارە ئەمڕۆ شەممە كاتژمێر 19:00 بە كاتی كوردستان هەردوو یانەی مانچێستەر سیتی و لیڤەرپول لە یاری جامی قەڵغانی خێرخوازی ڕووبەڕووی یەك ببنەوە.

محەمەد سەڵاح بەرامبەر مانچێستەر سیتی بەدوای بردنەوەی پاڵەوانێتییەکەیە بۆ یەکەمجار لەگەڵ لیڤەرپوول، دوای ئەوەی لە ساڵی 2019 بەرامبەر مانچستەر سیتی شكستیهێنا و دواتریش لە 2020 بەرامبەر ئارسناڵ بە لێدانی سزا نازنەوەكەیان لەدەستدا.

محەمەد سەڵاح لە لێدوانێكیدا بۆ ماڵپەڕی فەرمی یەكێتی تۆپی پێی ئینگلتەرا دەڵێت: من هەموو شتێكم لەگەڵ لیڤەرپوول بردەوە، تێبینی ئەوەم نەكرد تا ئەلێكساندەر ئارنۆڵد دوای یاری كۆتایی جامی یەكێتی ئینگلتەرا هات و ئەم زانیاریەی پێ وتم: ئێمە هەموو شتێكمان لێرە لەگەڵ لیڤەرپوول بردووەتەوە”.

سەبارەت بە گرێبەستی لیڤەرپوول لەگەڵ داروین نونیزی ئۆرۆگوایی، سەڵاح وتی: زۆر بە پەرۆشم و دەمەوێت لەگەڵ نونێز یاری بکەم، وەرزێکی باشی بەسەر برد و لە وەرزی رابردوو لە چامپیۆنزلیگ لەگەڵ بەنفیکا یارییەکی باشی کرد بەرامبەر ئێمە.

وە دەربارەی ڕۆیشتنی سادیۆ مانێ وتی: سادیۆ مانێ ڕۆیشت و بیری دەکەم، چەند وەرزێكی نایابی لەگەڵ یانەکەدا بەسەر برد، بۆیە هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازم، هەروەها هیوای سەرکەوتن بۆ نونێزیش دەخوازم.

سەڵاح لە کۆتایی لێدوانەکانیدا وتی: پێموایە لە دۆخێکی باشداین بۆ ئەوەی بجەنگین بۆ بردنەوەی هەموو شتێک، لەگەڵ گرێبەستە نوێیەکانیش تەنها پێویستە بەردەوام بین لە کارکردن، بە شێوەیەكی ئەرێنی لە شتەكان بڕوانین.

بابەتی زیاتر

Back to top button