ئه‌وروپائیسپانیا

وردەكاری ڕێككەوتنەكەی بارسێلۆنا لەگەڵ كۆندی

یاریگا-

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكانی ئیسپانیا وردەكاری ڕێككەوتنەكەی بارسێلۆنای ئیسپانی لەگەڵ جول كۆندی فەڕەنسی و بەرگریكاری یانەی سێڤییا ئاشكرا كرد.

ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی ئاشكرایكرد بارسێلۆنا گەشتووەتە ڕێككەوتن لەگەڵ سێڤییا بەمەبەستی گواستنەوەی كۆندی بە بڕی 60 ملیۆن یۆرۆ ، 50 ملیۆنی جێگیر و 10 ملیۆن گۆڕانكاری ، كەمتر لە ئۆفەرەكەی چێڵسی كە 65 ملیۆن یۆرۆ بوو.

گرێبەستەكەی كۆندی لەگەڵ بارسێلۆنا بۆ ماوەی پێنج ساڵ و تا ساڵی 2027 دەبێت.

ساڵانە بەرگریكارە فەڕەنسیەكە لەگەڵ یانە كەتەلۆنییەكە بڕی شەش ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت.

كۆندی وەرزی ڕابردوو 44 یاری لەگەڵ سێڤییا ئەنجامدا و توانی سێ گۆڵ تۆمار بكات و گۆڵێكیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button