ئه‌وروپائیسپانیائینگلتەرا

یەكەم لێدوانی فەرمی ئەتلەتیكۆ مەدرید سەبارەت بە ڕۆناڵدۆ

یاریگا-

یەكەم لێدوانی فەرمی یانەی ئەتلەتیكۆ مەدریدی ئیسپانی سەبارەت بە گرێبەستكردن لەگەڵ كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی و ئەستێرەی یانەی مانچێستەر یۆنایتدی ئینگلیزی.

دوای ئەوەی مانچێستەر یۆنایتد نەیتوانی خۆی بگەیەنێتە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپای وەرزی داهاتوو زۆربەی سەرچاوەكان ئاماژەیان بەوە كرد كە ڕۆناڵدۆ دەیەوێت ڕیزەكانی یانەكەی جێبهێڵێت.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ناوی باشترین گۆڵكاری گۆی زەوی لەلایەن ڕۆژنامەكانەوە بە ئەتلەتیكۆ مەدریدەوە بەسترابوویەوە.

لای خۆیە ئینریكی سیریزۆ سەرۆكی یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید بۆ كادینا كۆپی ووتی: نازانم كێ ئەو چیرۆكەی كریستیانۆی درووستكردووە ، بەڵام ئەستەمە پەیوەندی بە ئەتلەتیكۆ مەدریدەوە بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button