ئه‌وروپائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

توخێل هەواڵی گواستنەوەی کوندێ رەتدەکاتەوە

یاریگا
توماس توخێل، راهێنەری ئەڵمانی یانەی چێڵسی ئینگلیزی ئامادەنەبوو هیچ زانیارییەک لەسەر گواستنەوەی جولیس کوندێ بەرگریکاری یانە سێڤییا بدرکێنێت.

لە دیمانەیەکدا لەگەڵ رۆژنامەی JK کاتێک پرسیار لەبارەی گواستنەوەی بەرگریکارە فەرەنسیەکەی لێدەکرێت دەڵێت “ هیچ شتێکی نوێ لەسەر ئەم بابەتە نیە و ئامادەش نیم هیچ قسەیەک لەسەر یاریزانی یانەکانی دیکە بکەم و، هەر کاتێکیش شتێکی نوێ هەبوو، پێتان دەڵێم “. لەلایەکی دیکەوە راهێنەرەکەی بلوز رەتیدەکاتەوە رێگە بە ئازپلیکویتا بدات یانەکەیان جێبێڵێت.

هەردوو یانەی چێڵسی و بارسێلۆنا رکابەری لەسەر گواستنەوەی کوندێ دەکەن و دەنگۆیەکی بەهێزیش هەیە یانە ئینگلیزیەکە سەرکەوتوو بووە لە گواستنەوەی.

بابەتی زیاتر

Back to top button