ئه‌وروپائیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

فەرمی: دیبالا پەیوەندی بە ڕۆماوە كرد

یاریگا-

بەشێوەیەكی فەرمی پاولۆ دیبالای ئەرجەنتینی و ئەستێرەی پێشووی یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی پەیوەندی بە ڕۆماوە كرد.

دوای كۆتاییهاتنی گرێبەستەكەی لەگەڵ یوڤێنتوس یانەكە ئامادە نەبوو گرێبەستەكەی دیبالا نوێ بكاتەوە.

كەمێك پێش ئێستا هەژماری فەڕمی ڕۆما لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر پەیوەندیكردنی دیبالای بە ڕیزەكانی یانەكەیەوە ڕاگەیاند.

گرێبەستەكەی ئەستێرە ئەرجەنتینیەكە لەگەڵ گورگەكان بۆ ماوەی سێ ساڵ و تا ساڵی 2025 دەبێت.

دیبالا لەگەڵ یوڤێنتوس بەشداری لە 293 یاری كرد و 115 گۆڵی تۆمار كرد و 48 ئەسیستیشی كردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button