ئه‌وروپائیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌

” خامێس رۆدریگێز نەبۆتە یاریزانی ئێمە “

یاریگا
کارلۆ ئانجێلۆتی، راهێنەری یانەی ناپۆلی ئیتاڵیا رەتیدەکاتەوە خامێس رۆدریگێز ناوەڕاستکاری کۆلۆمبی یاریزانی ئەوان بێت.

راهێنەر ئیتاڵیەکە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ماڵپەری تۆپی پێ ئیتاڵیا گووتی ” ناوەڕاستکارە کۆڵۆمبیەکە دەتوانێت چەکێکی باش بێت بۆ ئێمە، بەڵام ئەو تاوەکو ئێستا نەبۆتە یاریزانی ئێمە و لەوانەشە هەر نەبێتە یاریزانی ئێمە، بەڵام ئێمە دەمانەوێت بۆ وەرزی داهاتوو ناوەڕاستکارێکی دیکەمان هەبێت “.

ئانچێلۆتی لە بەشێکی دیکەی لێدوانەکانیدا ئاماژەی بەوە کرد ئامادە نیە دەستبەرداری هیچ یاریزانێکی یانەکەی بێت، بەڵام ئەو یاریزانانەی ئارەزووی چوونیان هەیە رێگری لێ ناکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button