ئه‌وروپائیتاڵیا

یوڤێنتوس بەخێر هاتنی دی ماریا دەكات

یاریگا-

یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی بەخێر هاتنی ئەنخێل دی ماریای ئەرجەنتینی بۆ ڕیزەكانی یانەكەی ڕاگەیاند پێش ئەوەی بە شێوەی فەرمی واژۆ لەسەر گرێبەستەكەی بكات.

چاوەڕوان دەكرێت دی ماریا واژۆ لەسەر گرێبەستەكەی بكات لەگەڵ یوڤێنتوس تا هاوینی ساڵی 2023.

هەژماری فەڕمی یوڤێنتوس لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر پارچە ڤیدیۆیەكی دی ماریای داناوە كە دەگاتە تۆرینۆ.

هەروەها كەمێك پێش ئێستا ساتی گەشتنی یاریزانەكەیان بە كلینیكی پزیشكی یوڤێنتوس بڵاوكردەوە.

دوای كۆتاییهاتنی گرێبەستەكەی لەگەڵ پاریس یانەكە ئامادە نەبوو گرێبەستەكەی نوێ بكاتەوە و بە خۆڕایی پەیوەندی بە یوڤێنتوسەوە كرد.

دی ماریا لەگەڵ پاریس 295 یاری ئەنجامدا و 93 گۆڵی تۆمار كرد و 119 گۆڵیشی درووست كرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button