ئه‌وروپائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

هازارد بۆ وەرزی داهاتوو پۆستێکی نوێ پێ دەدرێت

یاریگا
ئێدین هازارد، یاریزانی بەلجیکی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا چاوەڕێ دەکرێت وەرزی داهاتوو لە پۆستێکی جیاواز یاری پێ بکرێت.

رۆژنامەی وەرزشی ئاسی ئیسپانی بڵاویکردەوە، یاریزانە بەلجیکیەکەی شاهانەکان دوای رزگاربوونی لە پێکانەکەی، پێشبینی دەکرێت بۆ وەرزی داهاتوو وەکو ژمارە نۆ یاری پێ بکرێت، واتە لە شوێنی بێنزێما. لەبەر ئەوەی ئانچێلۆتی پێیوایە کەسێک دەبێت هاوکاری هێرشبەرە فەرەنسیەکە بکات.

سەرچاوەکە هێمای بۆ ئەوەش کردووە لەوانەیە مایۆرال ئەویش وەکو هێرشبەری ژمارە 9 یاری پێ بکرێت، ئەگەر هاتوو ئەو پۆستە بە هازارد نەدرا.

بابەتی زیاتر

Back to top button