ئه‌وروپائەفریقائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

ریال مەدرید مەحرەز و تێلێمانس و گێنابری دەگوازێتەوە

یاریگا
کارگێری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا نایەوێت ئەم هاوینە پارەیەکی زۆر بۆ گواستنەوەی یاریزانان خەرج بکات، بۆیە چاوەڕێ کۆتایی هاتنی گرێبەستی بەشێک لە ئامانجەکانی دەکات.

رۆژنامەی وەرزشی مۆندۆدێپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی بڵاویکردەوە، هەر یەکە لە ریاز مەحرەز یاریزانی مانچێستەر سیتی، تێلێمانس بەرگریکاری لێستەر سیتی و هەروەها گێنابری هێرشبەری بایرن میونشن هاوینی داهاتوو گرێبەستەکانیان کۆتایی دێت و، دەیانەوێت ئەو کات بێ بەرامبەر پەیوەندی بە ریال مەدریدەوە بکەن.

ریال مەدرید لەم هاوینەدا تاوەکو ئێستا تەنها یەک یاریزانی گواستووەتەوە، ئەویش ئانتۆنی رۆدیگەر بەرگریکاری ئەڵمانیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button