ئه‌وروپائیسپانیا

ڕیاڵ مەدرید كۆتا هەل دەداتە هازارد

یاریگا-

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكان ئاشكرایانكرد یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی كۆتا هەل دەداتە ئیدین هازاردی بەلجیكی و یاریزانی یانەكەی.

لە هاوینی 2019 هازارد بە بڕی 100 ملیۆن یۆرۆ لە چێڵسیەوە پەیوەندی بە ڕیزەكانی ڕیاڵ مەدریدەوە كرد.

بەپێی زانیاریەكانی ڕۆژنامەی سپۆرت 1ی ئەڵمانی وەرزی نوێ كۆتا چانسی هازارد دەبێت لە دوای سێ وەرزی نائومێدكەر بەهۆی پێكانە یەك لە دوای یەكەكانەوە.

گرێبەستەكەی هازارد لەگەل مێرینگی لە هاوینی ساڵی 2024 بەسەردەچێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button