ئه‌وروپابازاڕی گواستنه‌وه‌

فەرمی: فابینهۆ پەیوەندی بە ئەتلەتیكۆ پاراناینسی كرد

یاریگا-

بەشێوەیەكی فەرمی فێرناندینهۆی بەڕازیلی و ئەستێرەی پێشووی یانەی مانچێستەر سیتی پەیوەندی بە ئەتلەتیكۆ پاراناینسی بەڕازیلیەوە كرد.

گرێبەستەكەی فێرناندینهۆ لەگەڵ مانچێستەر سیتی لە هاوینی ئەمساڵدا كۆتایی هات و دوای نۆ ساڵ ڕیزەكانی یانەكەی جێهێشت.

هەژماری فەڕمی ئەتلەتیكۆ پاراناینسی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر پەیوەندیكردنی یاریزانە 37 ساڵانەكەی بە یانەكەیانەوە ڕاگەیاند بە گرێبەستێكی ئازاد و تا ساڵی 2024.

فێرناندینهۆ لەگەڵ سیتیزن توانی 14 نازناو بباتەوە ئەوانیش خولی ئینگلیزی 5 جار ، جامی یەكێتی ئینگلتەرا جارێك ، جامی كاراباو كەپ شەش جار ، فا كەپ دوو جار.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button