ئه‌ڵمانیائه‌وروپائینگڵته‌رابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

فەرمی: مانێ پەیوەندی بە بایرن میونشنەوە كرد

یاریگا-

بەشێوەیەكی فەرمی سادیۆ مانێی سەنیگالی و ئەستێرەی پێشووی یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی پەیوەندی بە ڕیزەكانی بایرن میونشنەوە كرد.

كەمێك پێش ئێستا هەژماری فەڕمی بایرن میونشن لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر پەیوەندیكردنی مانێی بە ڕیزەكانی یانەكەیانەوە ڕاگەیاند بە گرێبەستێك بۆ ماوەی سێ ساڵ و تا ساڵی 2025.

لە بەیاننامەكەی بایرندا بڕی گواستنەوەی گرێبەستەكەی ئاشكرا نەكراوە بەڵام سەرچاوەكان ئاماژە بەوەدە دەكەن بە بڕی 32 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە یانە ئەڵمانیەكەوە كردووە.

مانێ لە ماوەی شەش ساڵدا بەشداری لە 269 یاریدا كرد و توانی 120 گۆڵ تۆمار بكات و 48 گۆڵیش درووست بكات هەروەها توانی شەش نازناویش بباتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button