ئه‌وروپائیسپانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نسا

پیلانێکی پێرێز بۆ گواستنەوەی هێرشبەرێک ئاشکرا دەبێت

یاریگا
فلۆرێنتینۆ پێرێز، سەرۆکی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا پیلانی داناوە لە داهاتوو ئێرلینگ هالاند هێرشبەری نەرویجی بگوازێتەوە.

رۆژنامەی وەرزشی ئاسی ئیسپانی ئاشکرای کردووە، سەرۆکی شاهانەکان دەیەوێت دوای دوو ساڵی دیکە مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی گۆڵکارە نەرویجیەکە پێشکەشی یانەی مانچێستەر سیتی بکات و ئەو یاریزانە بۆ ریزەکانی بگوازێتەوە.

ئاس بڵاویشی کردووەتەوە کلیان ئێمباپێ لە پلانەکانی پێرێزدا نیە، بە مەرجێک ئەو یاریزانە بە هەموو مەرجەکانی یانەکەیان رازی بێت، ئەو کات دەتوانێت پەیوەندی بە شاهانەکانەوە بکات.

Back to top button