ئه‌ڵمانیائه‌وروپائیسپانیافه‌ره‌نسا

رۆمانۆ زانیاری نوێ لەسەر داهاتووی هالاند و ئێمباپێ بڵاودەکاتەوە

یاریگا
کلیان ئێمباپێ هێرشبەری فەرەنسی یانەی پاریس سانجێرمانی ئەم وڵاتە و، هەروەها ئێرلینگ هالاند هێرشبەری نەرویجی یانەی بوروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانیا ئامادەنین گرێبەستەکەیان نوێ بکەنەوە و هەموو ئامانجیشیان جێهێشتنی یانەکانیانە.

فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنوسی دیاری ئیتاڵی لە بازاری گواستنەوەی یاریزانان لە تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرت بڵاویکردەوە، یاریزانەکەی یانە ئەڵمانیەکە بریاری کۆتایی خۆیداوە و بۆ هاوینی داهاتوو لەگەڵ هەموو ئەو یانانە گفتوگۆ دەکات کە هەوڵی گواستنەوەی دەدەن.

رۆژنامەنوسەکە ئەوەشی ئاشكرا کردووە کارگێری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا دەیەوێت هاوینی داهاتوو هالاند و ئێمباپێ پێکەوە بۆ ریزەکانی بگوازێتەوە.

Back to top button