ئه‌وروپائیسپانیائینگلتەرافه‌ره‌نساگرنگترین

تێباس نهێنیەکی گەورە لەسەر ئێمباپێ و هالاند ئاشکرا دەکات

یاریگا
خاڤیەر تێباس، سەرۆکی ئەنجومەنی لالیگای ئیسپانیا پێیوایە تەنها ریال مەدرید دەتوانێت کلیان ئێمباپێ و ئێرلینگ هالاند بۆ ریزەکانی بگوازێتەوە.

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی ئێلچرینگیتۆی وڵاتەکەی، سەرۆکی ئەنجومەنی خولی ئیسپانیا لەبارەی دەنگۆی گواستنەوەی هەردوو هێرشبەرە فەرەنسی و نەرویجیەکە دەڵێت “ ئەگەر ئەو دوو یاریزانە پەیوەندی بە خولی وڵاتەکەمانەوە بکەن، تەنها شاهانەکان دەتوانن ئەو دوو یاریزانە بگوازنەوە و گرێبەستیان لەگەڵ بکەن “.

ئەم قسانەی تێباس لەکاتێکدایە، ماوەیەکە دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەتەوە، بەرپرسانی یانەی ریال مەدرید ئامادەکاری دەکەن، بۆ ئەوەی هالاند و ئێمباپێ پێکەوە بۆ ریزەکانیان بگوازنەوە.

Back to top button