ئه‌وروپائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نسا

ئۆمتیتی بووەتە ئامانجی یانەکەی برای گواردیۆلا

یاریگا
ساموێل ئۆمتیتی، بەرگریکاری فەرەنسی یانەی بارسێلۆنا کە هیچ جێگەیەکی لە پلانەکانی یانەکەیدا نییە، بووەتە ئامانجی یانەی گیرۆنای تازە سەرکەوتووی لالیگا.

رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی بڵاویکردەوە، هێشتا داهاتووی بەرگریکارە فەرەنسیەکەی بلاوگرانا لەگەڵ یانەکەی روون نییە و بووەتە کێشە بۆ ئەو یانەیە. یاریزانە تەمەن 28 ساڵەكە، تا هاوینی 2026 گرێبەستی لەگەڵ یانەکەی هەیە، لە لیستی دەرچوونەكانی یانەكەیدایە، بەڵام هەمیشە دۆزینەوەی تیپێك بۆی قورس بووە، بە لەبەرچاوگرتنی بارودۆخی ئۆمیتیتی و مووچە زۆرەکەی و گومان لە توانا جەستەییەكانی کێشەی هەبووە، بەڵام پێدەچێت گیرۆنا کە تازە سەرکەوتووە بۆ لالیگا، ئارەزووی گواستنەوەی ئەو بەرگریکارە بکات. پێرێ گواردیۆلا سەرۆکی یانەی گیرۆنا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ SER دەڵێت” نامانەوێت ڕەتی نەکەینەوە”.

پێرێ گواردیۆلای سەرۆکی جیرۆنا و براکەی پیپ گواردیۆلای راهێنەری یانەی مانچستەر سیتی پێیوایە یانەکەی پێویستی بە توکمەکردنی ریزەکانی یانەکەیان هەیە، بۆ ئەوەی وەرزی داهاتوو لە لالیگا بمێننەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button