ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

بارسێلۆنا گرێبەستی ئۆمتیتی نوێكردەوە

یاریگا-

یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی سەركەوتوو بوو لە نوێكردنەوەی گرێبەستی ساموێل ئۆمتیتی فەڕەنسی و بەرگریكاری یانەكەی.

بەهۆی بەشداری نەكردنی لە یاریەكاندا ناوی ئۆمتیتی بەڕۆشتن لە یانە كەتەلۆنییەكە بەسترابوویەوە.

كەمێك پێش ئێستا بارسێلۆنا لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا ڕایگەیاند گرێبەستی ئۆمتیتیان تا ساڵی 2026 نوێكردووەتەوە و یاریزانەكەش ئامادە بووە موچەكەی كەمبكاتەوە.

هەروەها ڕایگەیاند سەركەوتوو بوون لە تۆماركردنی ناوی فێران تۆرێس لە لیستی یاریزانەكانی بارسێلۆنادا.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button