ئیتاڵیا

ئۆمتیتی بە گریانەوە یاریگا جێدەهێڵێت دوای ئەوەی تووشی ووشەی ڕەگەزپەرستی دەبێتەوە

یاریگا-

ساموێل ئۆمتیتی فەڕەنسی و یاریزانی یانەی لیچی ئیتاڵی تووشی ووشەی ڕەگەزپەرستی بوویەوە لە یاری یانەكەی بەرامبەر لازیۆ.

لیچی لە یاریگای خۆیدا میوانداری لازیۆی كرد و یاریەكەشی بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لێ بردەوە لە میانەی یاریەكانی هەفتەی شانزەیەمی خولی ئیتاڵیدا.

لە میانی یاری لیچی لەگەڵ لازیۆی میوانی لە یاریگای ڤیا دێل مارێ هاندەرانی میوان لاسایی دەنگی مەیموونیان دەكردەوە، کاتێک بەرگریکارەكەی پێشووی بارسێلۆنا تۆپ دەكەوتە قاچی.

بەگوێرەی زانیاریركانی لاگازێتای ئیتاڵی ئۆمتیتی ​​بەهۆی هەڵسوکەوتی هاندەرانی لازیۆوە بە گریانەوە یاریگای بەجێهێشتووە.

ساڤێریۆ دامیانی سەرۆکی یانەی لیچی دوای یارییەکە باوەشی بەو یاریزانەدا کردووە و لە لێدوانەکانیدا بۆ میدیاکان ئاشکرایکرد کە ئۆمتیتی ​​ڕەتیکردووەتەوە یارییەکە لە پێناو خۆیدا ڕابگرێت، هەروەها ڕەفتارەکانی ئاماژەیە بۆ ئەو وەک یاریزان و پاڵەوانێك.

بابەتی زیاتر

Back to top button