ئیتاڵیائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

فەرمی: ساموێل ئۆمتیتی پەیوەندی بە لیچی ئیتاڵیەوە كرد

یاریگا-

بەشێوەیەكی فەرمی یانەی بارسێلۆنا ڕۆشتنی ساموێل ئۆمتیتی فەڕەنسی و بەرگریكاری یانەكەی بۆ ڕیزەكانی لیچی ئیتاڵی ڕاگەیاند.

هەژماری فەڕمی بارسێلۆنا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند گەشتوونەتە ڕێككەوتن لەگەڵ لیچی بە مەبەستی پەیوەندیكردنی ئۆمتیتی بە ڕیزەكانی یانە ئیتاڵیەكەوە بە شێوەی خواستن و بۆ ماوەی وەرزێك.

لە هاوینی 2016 ئۆمتیتی پەیوەندی بە بارسێلۆناوە كرد لە یانەی لیۆنی فەڕەنسیەوە لەو ماوەیەدا 133 یاری ئەنجامداوە و دوو گۆڵی كردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button