ئه‌ڵمانیائەفریقائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

کرووس گرێبەستەکەی لەگەڵ ریال مەدرید نوێ ناکاتەوە

یاریگا
تۆنی کرووس، ناوەڕاستکاری ئەڵمانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا نایەوێت پەلە بکات و بریاریداوە ئەم وەرزە گرێبەستەکەی نوێ نەکاتەوە.

رادیۆی کادێنا سێری ئیسپانی بڵاویکردەوە، ناوەڕاستکارە ئەڵمانیەکەی شاهانەکان بڕیاریداوە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی نوێ نەکاتەوەو ،پێی باشە چاوەڕێ بکات و لەم وەرزەدا بزانێت ئاستی چۆن دەبێت، چونکە نایەوێت ببێتە بارگرانی بۆ یانەکە و دەیەوێت دواتر بڕیاری لەسەر بدات.

کرووس وەرزی داهاتوو گرێبەستەکەی لەگەڵ ریال مەدرید کۆتایی دێت و، پێشتر کارگێری شاهانەکان ئامادەیی پیشانداوە گرێبەستەکەی نوێ بکەنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button