ئه‌ڵمانیائه‌وروپائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

بارسێلۆنا ئۆفەرێکی نوێ پێشکەشی لێڤاندۆڤسکی دەکات

یاریگا
کارگێری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا ئامادەکاری دەکات بۆ ئەوەی ئۆفەرێکی نوێ لە پێناو گواستنەوەی رۆبێرت لێڤاندۆڤسکی پێشکەش بە کارگێری یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی بکات.

رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی بڵاویکردەوە، ئۆفەرەکەی ئەمجارەیان بلاوگرانا 32 ملیۆن یۆرۆ لەگەڵ 5 ملیۆن یۆرۆ پاداشتەکانە، بەڵام یانە ئەڵمانیەکە داوای 50 ملیۆن یۆرۆ دەکات و ئامادەش نین کەمتر لەوە دەستبەرداری گۆڵکارەکەیان بن.

لە ماوەی رابردوو دەنگۆیەکیش بڵاوبووەتەوە یانەکانی پاریس سانجێرمان و مانچێستەر یونایتدیش هەوڵی گواستنەوەی لیڤا دەدەن، بەڵام یاریزانەکە هەموو ئامانجی بارسێلۆنایە.

بابەتی زیاتر

Back to top button