ئه‌ڵمانیائه‌وروپائیسپانیا

لیڤاندۆڤسکی دەگەڕێتەوە میونشن

یاریگا
رۆبێرت لێڤاندۆڤسکی، هێرشبەری پۆڵەندی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا دەگەڕێتەوە ئەڵمانیا و ماڵئاوایی لە هاندەران و کارگێری یانەکەی دەکات.

تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرتی ئەڵمانی بڵاویکردەوە، گۆڵکارەکەی پێشووی باڤارییەکان دوای گەڕانەوەی لە ئەمەریکا سەردانی شاری میونشن دەکات و لە نزیکەوە ماڵئاوایی لە ئەندامان و یاریزانان و کرێکارەکانی یانەکەی دەکات و کۆبونەوەیەکیشی لەگەڵ بەرپرسانی یانەکەی پێشووی دەبێت و دەیەوێت هۆکاری جێهێشتنی یانەکەیانی روونبکاتەوە.

لیڤا ئەم هاوینە دوای هەوڵێکی زۆر توانی کارگێری یانەی بایرن میونشن رازی بکات دەستبەرداری بن و پەیوەندی بە یانەی بارسێلۆنا بکات و، ئەو یاریزانە لە سێ یاری دۆستانە بە درێسی بلاوگرانا نەیتوانی هیچ گۆڵێک بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button