ئه‌ڵمانیائه‌وروپائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

بارسێلۆنا ئۆفەرێکی دیکە پێشکەشی بایرن میونشن دەکات

یاریگا
ئەمڕۆ کارگێری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا لە پێناو گواستنەوەی رۆبێرت لێڤاندۆڤسکی، ئۆفەرێکی دیکە پێشکەشی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی دەکات.

رۆژنامەنوسی ئەڵمانی Loik Tanzi بلاویکردەوە، بریارە ئەمڕۆ بلاوگرانا ئۆفەرێکی 50 ملیۆن یۆرۆیی بەبێ زیادە بۆ گواستنەوەی گۆڵکاری پۆڵەندی باڤارییەکان پێشکەشی ئەو یانەیە بکات، ئەویش لە پێناو دەستبەرداربوون لە گۆڵکاری یانەکەیان و چاوەڕێش دەکرێت ئەمجارەیان یانە ئەڵمانیەکە بەم ئۆفەرە رازی بێت، هەرچەندە ئەوان بەم دواییە داوای پارەیەکی زیاتریان کردووە.

لێڤاندۆڤسکی دوای کۆتایی هێنان بە پشووەکانی، گەڕایەوە یانەکەی و ئەمڕۆ لەگەڵ هاوڕێکانی دەستی بە ئامادەکارییەکانی بۆ وەرزی نوێ کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button