ئه‌وروپائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نسا

کوندێ دەیەوێت بچێتە بارسێلۆنا

یاریگا
ژول کوندێ، بەرگریکاری فەرەنسی یانەی سێڤییای ئیسپانیا دەیەوێت وەرزی داهاتوو پەیوەندی بە یانەی بارسێلۆناوە بکات.

رۆژنامەی وەرزشی مۆندۆدێپۆرتیڤۆی نزیک لە یانەی بارسێلۆنا بڵاویکردەوە، بەرگریکارەکەی یانە ئەندەلوسیەکە سەرەڕای ئەوەی بووەتە ئامانجی هەردوو یانەی چێڵسی و نیوکاسڵ یونایتدی ئینگلیزی و، ئەم دوو یانەیە ئامادەن لە پێناو گواستنەوەی 90 ملیۆن یۆرۆ خەرج بکەن، بەڵام ئەو یاریزانە کارگێری یانەکەی ئاگادار کردووەتەوە دەیەوێت یاری بۆ یانە کەتەلۆنیەکە بکات.

مۆندۆ ئاماژەی بەمەش کردووە رەنگە بارسا بۆ گواستنەوەی کوندێ، نزیکەی 65 بۆ 70 ملیۆن بدات و خودی خوان لاپۆرتا سەرۆکی یانەکە چاودێری پرۆسەکە دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button