کوردستان

هەڵبژاردەی ئەلیکترۆنی کوردستان گەیشتە قۆناغی ١٦ی جامی جیهانی

یاریگا-لە میانەی یارییەکانی جامی جیهانی ئەلیکترۆنی ، هەڵبژاردەی کوردستان لە پاڵ ئینگلتەرا خۆی گەیاندە قۆناغی ١٦ی پاڵەوانێتییەکە.

کوردستان وەک تاکە هەرێم لە پاڵ وڵاتەکانی جیهان بەشدارە لەم پاڵەوانێتیە و تێیدا گەنجانی کورد لەژێر ئاڵای کوردستان بەشدارن لە پاڵەوانێتییەکەدا.

کوردستان لە شەش یاری کۆمەڵەکەیدا توانی ١٢ خاڵ کۆبکاتەوە بەم جۆرە:

کوردستان ١-٠ ئینگلتەرا

ئینگلتەرا ٢-٠ کوردستان

کوردستان ٦-٠ سەنگاپورە

سەنگاپورە ٣-١ کوردستان

کوردستان ١-٠ کۆستاریکا

کۆستاریکا ٠-١ کوردستان

بەم ئەنجامە لە پاڵ ئینگلتەرا  سەرکەوتن و  لە چاوەڕوانی تیروپشکی قۆناغی داهاتوودان.

پاڵەوانێتی جامی جیهانی ئەلیکترۆنی لە رێگەی یاری ڤیدیۆیی فیفاوە ئەنجام دەدرێت و تا دێت ئەم پاڵەوانێتییە ناوبانگی زیاتر لەسەر ئاستی جیهان کۆدەکاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button