ئه‌ڵمانیائه‌وروپائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

بایرن میونشن بە داوایەكی لیڤەرپول ڕازی بووە بە مەبەستی گواستنەوەی مانێ

یاریگا-

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكانی ئینگلتەرا كۆتا پێشهاتەكانی داهاتووی سادیۆ مانێی سەنیگالی و ئەستێرەی یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی ئاشكراكرد.

مانێ خواستی خۆی بۆ جێهێشتنی یانەكەی دووپاتكردووەتەوە هەرچەندە گرێبەستەكەشی لە ساڵی 2023 بەسەردەچێت.

بەپێی زانیاریەكانی ڕۆژنامەی دەیلی ستار لیڤەرپول ئامادەیە ماڵئاوایی لە مانێ بكات دوای ئەوەی بایرن میونشن ئامادە بووە بڕی 40 ملیۆن پاوەند پێشكەشی یانەكە بكات بە مەبەستی گواستنەوەی هێرشبەرە سەنیگالیەكە.

مانێ لەگەڵ ڕێدز بەشداری لە 269 یاریدا كردووە و توانیویەتی 120  گۆڵ تۆمار بكات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button