ئه‌وروپائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

فەرمی: نونێز پەیوەندی بە لیڤەرپولەوە كرد

یاریگا-

بەشێوەیەكی فەرمی یانەی بەنفیكای پورتوگالی ڕۆشتنی داروین نونێزی ئۆرۆگوای و هێرشبەری یانەكەی لە ڕیزەكانی ڕاگەیاند.

لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا یانە پورتوگالیەكە ڕایگەیاند نونێز بە بڕی 75 ملیۆن یۆرۆ و 25 ملیۆن گۆڕانكاری كە كۆی گشتی گرێبەستەكە دەكاتە 100 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە ڕیزەكانی لیڤەرپولەوە كرد.

گرێبەستەكەی هێرشبەرە ئۆرۆگوایەكە لەگەڵ ڕێدز تا ساڵی 2028 دەبێت.

چاوەڕوان دەكرێت ئەمڕۆ هێرشبەرە تەمەن 22 ساڵانەكە بگاتە ئینگلتەرا و پشكنینە پزیشكیەكانی لەگەڵ یانە نوێیەكەی ئەنجامبدات.

لەم وەرزەدا نونێز لەگەڵ بەنفیكا بەشداری لە 41 یاریدا كرد و توانی 35 گۆڵ تۆمار بكات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button