ئه‌ڵمانیائه‌وروپائەفریقائینگڵته‌رابازاڕی گواستنه‌وه‌

مانێ لە بایرن میونشن نزیکتر دەبێتەوە

یاریگا
سادیۆ مانێ، هێرشبەری سەنیگالی یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی لە پێناو پەیوەندی کردن بە ریزەکانی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا، پەیوەندی بە راهێنەری یانەکە کردووە.

تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرتس بڵاویکردەوە، هێرشبەرە سەنیگالیەکەی رێدز، بەم دواییە لە پێناو پەیوەندی کردن بە یانە ئەڵمانیەکە، پەیوەندی بە جولیان ناگلیسمان راهێنەری یانەکە کردووە و بە راشکاوانە حەزەکانی بۆ پەیوەندی کردن بە یانەکەی راگەیاندووە.

مانێ ساڵی 2023 گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی لیڤەرپوول کۆتایی دێت، بەڵام ئامادەنیە تاوەکو کۆتایی گرێبەستەکەی لەگەڵ ئەو یانەیە بەردەوام بێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button