ئه‌وروپائیتاڵیائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

یۆڤێنتۆس هەوڵی هێشتنەوەی مۆراتا دەدات

یاریگا
ئالڤارۆ مۆراتا، هێرشبەری ئیسپانی یانەی ئاتلێتیکۆ مەدرید کە وەرزی رابردوو بەشێوەی خواستن لە ریزەکانی یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵی یاری کرد، لەلایەن کارگێری ئەو یانەیە هەوڵی هێشتنەوەی دەدرێت.

فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی بڵاوی کردەوە، سەرۆکی یانە ئیسپانیەکە پشت راستی کردووەتەوە یانە ئیتاڵیەکە پەیوەندیان پێوە کردووە و ئامادەن یاریزانەکەیان لە یانەکەیان بهێڵنەوە و گفتوگۆکانیش لە نێوان هەردوولا بەردەوامن.

رۆمانۆ بڵاویشی کردەوە کارگێری خانمە پیرەکە لەسەر داوای ماسیمیلیانۆ ئالێگری هەوڵی هێشتنەوەی مۆراتا دەدات.

بابەتی زیاتر

Back to top button