ئه‌وروپائیسپانیا

فێران تۆرێس: شانازی بە پەرۆشی لیڤاندۆڤسكیەوە دەكەم بۆ بارسێلۆنا

یاریگا-

فێران تۆرێس ، هێرشبەری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی دڵخۆشی خۆی دەربڕی بە پەرۆشی و خواستی ڕۆبەرت لیڤاندۆڤسكی پۆڵەندی و ئەستێرەی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی بۆ پەیوەندیكردنی بە یانەكەیانەوە.

لە لێدوانیدا بۆ ڕادیۆی كۆپی ئیسپانی تۆرێس ووتی: نەگەشتنمان بە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپای وەرزی داهاتوو شكستێكی گەورە دەبوو بۆمان ، بەڵام ئامانجەكەمان پێكا و هەروەها بەشداری سوپەری ئیسپانیاش دەكەین ، چاومان لە بردنەوەی نازناوەكان دەبێت.

هەروەها ووتیشی: خۆم وەك هێرشبەرێك دەبینم و دەتوانم گۆڵ تۆمار بكەم ، هەروەها دەشتوانم گۆڵ درووست بكەم ، شانازی دەكەم كە یارمەتی یانەكەم بدەم زیاتر لەوەی گۆڵ تۆمار بكەم.

سەبارەت بە لیڤاندۆڤسكی ووتی: ژمارەی پێوانەیی نایابی تۆمار كردووە ، خواستی بۆ پەیوەندیكردنی بە بارسێلۆناوە جێگای شانازیە هیوادارم بگەنە ڕێككەوتن.

لە كۆتاییشدا دەربارەی لویس ئینریكی ووتی: پەیوەندیمان زۆر باش و نایابە وەك هەر یاریزانێكی دیكە ، ئامادەم لەگەڵی بڕۆم تەنانەت بۆ مردنیش.

بابەتی زیاتر

Back to top button