ئینگلتەرا

سیمۆنی: ساوڵ وەردەگرینەوە

یاریگا-دیێگۆ سیمیۆنی راهێنەری یانەی ئەتڵەتیکۆ مەدرید گەڕانەوەی ساوڵ نیگێزی راگەیاند.

ساوڵ نیو وەرزی رابردووی بە خواستن لە چێڵسی بەسەرد بەڵام ئەو ئاستەی نیشاندا کە چاوەڕواندەکرا و پێناچێت چێڵسی بیەوێت بژاردەی درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی کارابکات.

بەگوێرەی مارکا، ئەوە یەکلابووەتەوە کە چێڵسی ئەو یاریزانەی ناوێت، لە بەرامبەر دیێگۆ سیمیۆنی پێی راگەیاندووە بیر لە فرۆشتنیی ناکەنەوە و هاوینی داهاتوو بەشێک دەبێت لە پلانەکانی یانەکەی.

ساوڵ لە ٢٣ یاریدا لەگەڵ چێڵسی بەشداریکرد بەڵام زۆربەیان وەک یاریزانی یەدەگ و تەنها یەک گۆڵی هەبوو لەو ماوەیەدا.

بابەتی زیاتر

Back to top button