ئه‌مریکا

ڤینیسیۆس: بیرمان لای مۆندیالی قەتەڕە

یاریگا-

ڤینیسیۆس جۆنیۆر ، ئەستێرەی هەڵبژاردەی بەڕازیل و یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی باس لە بردنەوەی چامپیۆنزلیگ و یاریەكانی جامی جیهانی دەكات.

لە لێدوانی ڕۆژنامەوانیدا كە ڕۆژنامەی ئاس بڵاویكردووەتەوە ڤینیسیۆس ووتی: ئەو هەفتەی كە خولی یانە پاڵەوانەكانمان بردەوە بێگومان خۆشترین هەفتەم بووە تا ئێستا ، نامەوێت بوەستم و دەمەوێت بەردەوام بم لە نوسینەوەی مێژوو.

هەروەها ووتیشی: بیر و هۆشمان لە ئێستادا لەسەر جامی جیهانی 2022ی قەتەڕە چەندین ساڵە كاردەكەین بۆ گەشتن بەو ساتە.

سەبارەت بە نمونەی باڵای خۆی ووتی: ڕكابەریەكانم پێ خۆشە لە هێڵی پێشەوەی ڕیاڵ مەدرید ، نەیمار نمونەی باڵای منە ، هەموو كات لەگەڵ پاكێتا لە فلامینگۆ یاریمانكردووە و هەمیشە سەرسامی ڕافینها بووم لەو كاتەوەی لە خولی پورتوگالی بووە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button