ئه‌مریکائه‌وروپائینگڵته‌را

تۆتێنهام ئامادەنیە گرێبەست لەگەڵ دیبالا واژۆ بکات

یاریگا
پاولۆ دیبالا، یاریزانی هەڵبژاردەی ئارجێنتینا یەکێک لە ئامانجەکانی یانەی تۆتێنهامی ئینگلیزی بوو، بەڵام ئەو یانەیە لە گواستنەوەی پاشگەز دەبێتەوە.

مات بارۆل لە رۆژنامەی وەرزشی دەیلی مەیلی بەریتانی زانیاریی دەستکەوتووە، یاریزانە ئارجێنتیناییەکە ئارەزوی یاریکردنی لە پرێمەرلیگ هەیە، بۆیە کارگێری سپێرز ویستیان ئەو یاریزانە بگوازنەوە، بەڵام بەهۆی زۆری مووچەکەی لە گواستنەوەی پاشگەز بونەوە.

دیبالا گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی یۆڤێنتۆس کۆتایی هاتووە و بۆ پەیوەندی کردن بە ریزەکانی تۆتێنهام داوای مووچەی هەفتانە 280 هەزار یۆرۆ دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button