ئه‌وروپائینگلتەرا

فەرمی: ڕۆمان سایس ڕۆشتنی خۆی لە وۆلڤەر هامبتۆن ڕاگەیاند

یاریگا-

ڕۆمان سایسی مەغریبی و یاریزانی یانەی وۆلڤەر هامبتۆنی ئینگلیزی بەشێوەیەكی فەرمی ڕۆشتنی خۆی لە یانەكەی ڕاگەیاند لە گواستنەوەكانی هاوینەدا.

گرێبەستەكەی سایس لەگەڵ یانەكە لە هاوینی ئەمساڵ بەسەردەچێت ، لە هاوینی 2016 پەیوەندی بە یانەكەوە كرد و بۆ ماوەی شەش وەرزە یاریزانی وۆلڤزە.

یانە ئینگلیزیەكە لە هەژماری فەڕمی خۆیان ماڵئاواییان لە یاریزانەكە كرد و سوپاسیان كرد بۆ ئەوەی پێشكەشی یانەكەی كردووە.

وەرزی ڕابردوو سایس لە 31 یاریپریمەرلیگیدا بەشداریكرد و توانی دوو گۆڵ تۆمار بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button