ئه‌وروپائیسپانیائینگلتەرا

وۆلڤەر هامبتۆن گەڕانەوەی ترینكاوی بۆ بارسێلۆنا ڕاگەیاند

یاریگا-

یانەی وۆلڤەر هامبتۆنی ئینگلیزی دوای تەواو بوونی ماوەی خواستنەكەی گەڕانەوەی فرانسیسكۆ ترینكاوی پورتوگالی بۆ ڕیزەكانی بارسێلۆنا ڕاگەیاند.

هەژماری فەڕمی وۆلڤز لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند فرانسیسكۆ ترینكاو دوای كۆتاییهاتنی ماوەی خواستنەكەی كە وەرزی 2021/2022 بوو گەڕایەوە بارسێلۆنا.

هەروەها نووسیویشیانە: سوپاس بۆ هەموو شتێك و هیوای سەركەوتن بۆت لە داهاتوودا.

وەرزی ڕابردوو ترینكاو لەگەڵ وۆلڤەر 30 یاری ئەنجامدا و توانی سێ گۆڵ تۆمار بكات و گۆڵێكیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button