ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

فەرمی: سارابیا پەیوەندی بە وۆلڤەر هامبتۆنەوە كرد

Yariga App

یاریگا-

یانەی وۆلڤەر هامبتۆنی ئینگلیزی سەركەوتوو بوو لە گواستنەوەی پابلۆ سارابیای ئیسپانی و یاریزانی یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی بۆ ڕیزەكانی یانەكەی.

لە هەژماری فەرمی خۆیان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی توویتەر وۆلڤەر هامبتۆن لە بەیاننامەیەكدا ڕایانگەیاند: سارابیای ترمەن 30 ساڵان گرێبەستێكی بۆ ماوەی دوو ساڵ و نیو لەگەل یانەكەمان واژۆ كردووە.

لە بەیاننامەكەدا وۆلڤەر هیچ زانیاریەكیان سەبارەت بە بڕی گرێبەستەكە ئاشكرا نەكردووە بەڵام سەرچاوەكان ئاماژە بەوە دەكەن كە پێنج ملیۆن یۆرۆیە.

سارابیا لەگەڵ پاریس سان جێرمان بەشداری لە 98 یاریدا كرد و توانی 22 گۆڵ تۆمار بكات و 12 گۆڵیش درووست بكات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button