ئه‌وروپا

چەند یانەیەكی ئەوروپا ڕۆمان سایسیان دەوێت

یاریگا-

ڕاستەوخۆ دوای تەواو بوونی یاریەكانی جامی جیهانی 2022ی قەتەڕ چەندین یانەی ئەوروپا ئۆفەریان پێشكەشی ڕۆمان سایس كاپتنی هەڵبژاردەی مەغریب كرد دوای ئەو ئاستە بەرزەی لە پاڵەوانیەتیەكەدا پێشكەشی كرد.

بەپێی ماڵپەڕی سپۆركس سایس چەندین ئۆفەری لە خولی فەڕەنسی و خولی ئیسپانیەوە بۆ هاتووە.

هەمان سەرچاوە ئاشكرایكردووە كە لیل و مارسیلیای فەڕەنسی و ڤالینسیای ئیسپانی گرنگی بە تواناكانی بەرگریكارەكەی یانەی بێشكتاشی توركی دەدەن و دەیانەوێت لە گواستنەوەكانی زستانەدا بیگوازنەوە.

لە هاوینی ئەمساڵدا سایس بە گرێبەستێكی ئازاد پەیوەندی بە یانەی بێشكتاشەوە كرد و گرێبەستەكەی لەگەڵ ئەو یانەیە لە ساڵی 2024 بەسەردەچێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button