خوله‌کانی دیکە

گۆڵپارێزە کوردەکەی پێرسپۆلیس گەڕایەوە ئەو یانەیە

یاریگا
عەلی رەزا بیرانوەند، گۆڵپارێزە کوردەکەی پێشووی یانەی پێرسپۆلیسی ئێران دوای ساڵێک لە جێهشتنی ئەو یانەیە، جارێکی دیکە گەڕایەوە یانەکەی پێشووی.

ماڵپەری فەرمی یانەی پێرسپۆلیسی ئێران بڵاویکردەوە، لەگەڵ گۆڵپارێزە کوردەکەی پێشووی یانەکەیان گەیشتنە رێکەوتن و، ئەو گۆڵپارێزەی هەڵبژاردەی وڵاتەکەیان وەرزی داهاتوو درێسی یانەکەیان لەبەر دەکاتەوە.

بیرانوەند وەرزی رابردوو ریزەکانی یانەی پێرسپۆلیسی جێهێشت و ماوەیەک لە خولی بەلجیکی و ماوەیەکیش لە خولی پۆرتوگاڵی یاری کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button