ئاسیائه‌وروپا

بیراوەند ناوی لە پەرتوکی گینس تۆمار دەکرێت

یاریگا
عەلی رەزا بیرانوەند، گۆڵپارێزی کوردی خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان کە چەندین ساڵە یاری بۆ هەڵبژاردەی ئێران دەکات، ناوی لە پەرتوکی گینس بۆ ژمارە پێوانەییەکان تۆمار کرا.

هەژماری فەرمی یانەی بواڤیستای پۆرتوگاڵ کە گۆڵپارێزە کوردەکە یارییان بۆ دەکات بڵاویکردەوە، ئەو گۆڵپارێزە لە ساڵی 2016 لە یاری هەڵبژاردەی وڵاتەکەی توانی تۆپەکەی 61 مەتر و 26 سانتیمەتر هەڵبدات و لەو کاتەوە هیچ گۆڵپارێزێک نەیتوانی ئەم کارە بکات، بۆیە ناوی لە پەرتوکی گینس تۆمار کرا.

بیرانوەند ساڵی 2019 ریزەکانی یانەی پێرسپۆلیسی وڵاتەکەی جێهێشت و ئێستاش لە خولی پۆرتوگالی یاری دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button