خوله‌کانی دیکە

فەرمی: وەرزی داهاتوو یاریزانێکی کورد لە خولی نایابی پۆرتوگال یاری دەکات

یاریگا
دوای ئەوەی نەیتوانی لەگەڵ یانەی ئانتروپی بەلجیکی ئاستێکی باش بەهۆی یەدەک بوونی پێشکەش بکات، عەلی رەزا بیروانوەند گۆڵپارێزە کوردەکەی هەڵبژاردەی ئێران ریزەکانی ئەو یانەی جێهێشت و پەیوەندی بە یانەی بواڤیشتای پۆرتوگاڵی کرد.

ماڵپەری فەرمی یانەی بواڤیشتای پۆرتوگاڵ پشت راستی کردەوە لەگەڵ گۆڵپارێزە کوردەکەی یانەی ئانتروپی بەلجیکی گەیشتنە رێکەوتن و ئەو یاریزانە بۆ ماوەی یەک وەرز و بەشێوەی خواستن یاری بۆ یانەکەیان دەکات، هەروەها مەرجی کڕینەوەی هەمیشەیی لە گرێبەستەکەیدا هەیە.

بیرانوەند دوای جێهێشتنی ریزەکانی یانەی پێرسپۆلیسی ئێرانی بریاریدا پەیوەندی بە یانەی ئانتروپی بەلجیکا بکات، بەڵام لەگەڵ ئەو یانەیە سەرکەتوو نەبوو و بەردەوام لەسەر کورسی یەدەک بینەری یارییەکانی یانەکەی بوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button